بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوزی برێڵ ڕایگەیاندووە کە کە توێکڵی مۆز دەتوانێت ھاوکاری دابەزاندنی کێش بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ باشتر خەوتنی کەسەکان بە شێوەیەکی تایبەت، خواردنی توێکڵی مۆز لانیکەم ڕێژەی 10٪ ڕیشاڵی پێویستی مرۆڤ زیاد دەکات، چونکە لە توێکڵی مۆزدا بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراکی بوونی ھەیە، نزیکەی لە 20٪ ڤیتامین B6 و نزیکەی 20٪ زیاتر ڤیتامین C له توێکڵی مۆزدا بوونی ھەیە، ھەروەھا ڕێژەی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم بە خواردنی توێکڵی مۆز بەرز دەبێتەوە، ڤیتامین B6 بۆ بەرگری و پاراستنی پێست زۆر پێویستە، لە کاتێکدا کە باوەڕوایە مەگنیسیۆم ڕۆڵێکی زۆری هەیە لەسەر یارمەتیدانی باش خەوتن و ماوەی کاتی خەوتن.
پۆتاسیۆم دەتوانێت دەتوانێت یارمەتی بەھێزکردن و سەلامەتی دڵ بدات، ڤیتامین C بەسوودە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ھۆرمۆنەکانی سترێس و دەتوانێت یارمەتی بەھێزکردنی ئاسوودەیی دەروونی مرۆڤ بدات، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 لە گۆڤاری لێکۆڵینەوەی ئیمۆنۆلۆجی (زانستی بەرگری) بڵاوکراوەتەوە، توێکڵی مۆز پڕ لە ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و چەوری تواوەیە و بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی 2011 بڵاوکراوەتەوە لە بەکارھێنانەکانی بایۆکیمیا و بایۆتەکنەلۆجی، توێکڵی مۆزی نەگەیشتوو بڕێکی زیاتر لە دژەئۆکسیدەکانی تێدایە بە بەراورد بە مۆزی پێگەیشتوو و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەڕاستیدا خۆراکە ماددەی بەسوود لە توێکڵی مۆزدا بوونی ھەیە.
ھەروەھا توێکڵی مۆز سوودێکی تریشی ھەیە، خواردنی توێکڵی مۆز ھۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونی ماددەی خۆراکی بەھۆی فڕێنەدانی توێکڵەکە و دووبارە بەکارھێنانەوەی، ئەمەش شتێکە کە ھەموومان دەتوانین ئەنجامی بدەین، لە ئێستادا تەنیا بابەتی خواردنی توێکڵە مۆز بوونی ھەیە، بەدڵنیاییەوە مۆزەکان پێش خواردنیان بەجوانی بشۆنەوە چونکە دەرەوەی میوە ئەو شوێنەیە کە میکرۆبەکان لەسەری کۆدەبنەوە، بۆیە دەبێت دڵنیابین کە بەتەواوی پاک بووبێتەوە، یەکێکی تر لە ئامۆژگارییەکانی برێل کوڵاندنی توێکڵی مۆزە بۆ ئەوەی نەرم ببێتەوە کە یارمەتی شیکردنەوەی ھەندێک لە دیوارە خانەکانی ناو پێست دەدات و ھاوکاری ھەڵمژینی خۆراکە ماددە دەکات، ڕێگایەکی تر تێکەڵکردنی توێکڵی مۆز و بەکارھێنانی بۆ درووستکردنی شەربەت کە ئەمە سادەترین ڕیگایە بۆ تێکەڵ کردنی لەگەڵ خۆراک و میوەکانی تر کە ڕۆژانە بەکاریان دەھینین./.









