بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنیستی ئەو ناوچانەی کەمکردووەتەوە کە خەڵک دەتوانن کۆچیان بۆ بکەن و ئەمەش دۆخێکی مەترسیداری مرۆیی لێکەوتووەتەوە و لە بەرامبەردا ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵک دەکات.
بەرگری شارستانی غەززە پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە ڕوبەری ناوچە مرۆڤدۆستانەکان لە 230 کیلۆمەترەوە بۆ 35 کیلۆمەتر کەمکراوەتەوە کە لە سەدا 9.5 ی ڕوبەری گشتی غەززە پێک دێنێت./.









