بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێزەت ڕەشق لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئەگەر گوشار لە سەر بنیامین نتانیاهۆ دادەنرێت و پابەندی ئەوە نەکرێت کە ڕێکەوتنی لە سەر کراوە، دیلەکان ئازاد ناکرێن.
ناوبراو وتی کە هەمووان دەزانن بنیامین نتانیاهۆ و کابینە نازییەکەی بوونەتە ڕێگر لە بەردەم گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.
ئەو ئەندامەی حەماس وتی کە داواکارییەکانی ئێمە بۆ ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ و کشانەوەی تەواوی هێزەکانی سوپای زایۆنیست لە کەرتی غەززە ڕوونە و گۆڕانکارییان بە سەردا ناکرێت.
ڕەشق وتی کە ئەوەی داگیرکاران و چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی لە سەر داواکاری و مەرجی نوێی حەماس دەیڵێن، درۆ و هەوڵێکە بۆ خۆدزینەوەی ئەوان لە ڕەوتی دانوستانەکان./.









