بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لەو کۆبوونەوەکەی ڕیاز باسی لە گەورەبوونی قەبارەی پێکدادان و توندووتیژیی ناڕەوای لە ناوچەکەدا کرد.
هەروەها سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە خەریکە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە مەحاڵ بە بێ چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین.
ناوبراو وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەیتوانیوە دەستدرێژی و کوشتنی بە کۆمەڵ لە غەززە ڕابگرێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی بوو بۆ بەربەست خستنەسەر هەموو بڕیارنامەکانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ئاگربەست لە غەززە.
هاوکات، جاسم ئەلبودایوی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ڕایگەیاند: بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی مەدەنی فەڵەستینی و تاوانەکانی شەڕ، دژایەتی هەموو بەها مرۆییەکانە و پێچەوانەی هەموو ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ئەمەش شکستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە و کۆتایی بۆ ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە./.








