بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دووەم کۆنگرەی نیشتمانیی شەهیدانی وەرزشی ئێران کە ئەمڕۆ دووشەممە 10 ی تشرینی یەکەم لە تاران بەڕێوەچوو، وتی: ئەمڕۆ دوژمنان سیناریۆیەک جێبەجێ دەکەن و بە کردەوە شەیتانییەکانی خۆیان لە ڕێگای میدیاکانەوە بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کەوتوونەتە جوڵە، دوژمنان ناتوانن دەسکەوت و پێشکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببینن، ئەوان نایانەوێت شکستی گەمارۆ و سزاکانیان لە لایەن ئێرانەوە ببینن، دوژمنان نایانەوێت شکۆ و سەربەرزیی ئێران و گەیشتنی بە لوتکەکان ببینن، ئەوان نایانەوێت ئەم هەموو دەسکەوتە ببینن.
ناوبراو هۆشدارییدا و وتی: ژمارەیەکی زۆر زۆر کەم لە گەنجانی وڵات کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم سیاسەتەی دوژمنان و بەم ژمارەیە کەمە لە گەنجان دەڵێین کە دوژمنان بناسن و نەبنە ئامرازی شەڕی سیاسی و پیلانگێڕیی ئەوان لە دژی گەلی گەورەی ئیران، ئێوە نابێت ببنە سەرباز و ژنڕاڵە سیاسییەکانی دوژمنان، ئەم دوژمنانە خێرخوازی ئێوە نین و ئەوان دەناسین و شەیتانن.
فەریق سەلامی وتی: ئەم هەموو شانازییە، گەورەیی سیاسی، زانستی و تەکنۆلۆژییە، بەرهەم و ئەنجامی ڕژانی خوێنی سەدان گەنجی شەهید بووە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بەرامبەر بە دوژمنان وتی: هەر بەم گەنجانە کە فریوی ئێوەیان خواردووە، دێینە سۆراغتان، ئەم گەنجانە بۆ ئامێزی گەلی ئێران دەگەڕێنەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئێوە دەناسن، هەر بەم گەنجانە تۆڵە دەکەینەوە، ئاگاداری هەڵسووکەوتی خۆتان بن./.









