بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو هۆکارانە لە درێژەدا هاتووە:
1 – کەمخوێنی: هۆکاری زۆرە وەک کەمی ئاسن، کەمی ڤیتامین B12 و فۆلیک ئەسید.
2 – تێکچوونی غودەی دەرەقی: غودەی تەمەڵ، غودەی چالاک یان سام، هەوکردنی غودە.
3 – نەخۆشی شەکرە و قۆناغی پێش نەخۆشی شەکرە.
4 – کەمخەوی: نووستن کەمتر لە 5 کاتژمێری شەوانە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، هەروەها کێشەکانی دیکەی تێکچوونی خەو.
5 – خەمۆکی: هەروەها قەلەقی و سترێسی دەروونیی بەردەوام.
6 – قەڵەویی زۆر یان کوشندە و هەروەها شێوازی خواردنی ناتەندرووست: ڕێجیمی قورس و نازانستی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، هەروەها خواردنی بڕێکی زۆری شیرینی و چەوری و فاست فوود بە بەردەوامی.
7 – هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ: بە زۆری ژنان ئەگەری توشبوونیان زیاترە لە پیاوان./.









