بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە هۆکاری خەمۆکیی وەرزی دیار نییە، بۆچوونێک هەیە کە دەڵێت بوونی هۆڕمونە تایبەتەکان ڕەنگە لە ماوەی یەک ساڵدا ببنە هۆکاری گۆڕانکارییەکان.
یەکێکی دیکە لە تیۆرییەکان ئەوەیە کە خەمۆکی وەرزی ڕەنگە کاریگەری لەو ڕێژەی تیشکی هەتاوە وەربگرێت کە لە مانگەکانی هەر دوو وەرزی پاییز و زستاندا وەردەگیرێت. کەمبوونی ڕێژەی تیشکی هەتاو دەبێتە هۆی دابەزینی سروۆتونین و ئەمەش لە ڕووی دەروونییەوە هەندێک کێشەی بۆ کەسەکە بە دواوە دەبێت. ڕەنگە بەم هۆکارە هەست بە خەمۆکی یان نیشانەکانی هیلاکی و شەکەتی بکرێت.
هۆکاری دیکەش بوونیان هەیە، وەک، ئاستی ملاتونین دەتوانێت بە هۆی کاریگەری گۆڕینی وەرزەکان بێت و گۆڕانکاری لە هەڵسووکەوتی کەسەکەدا بکات.
هۆکارەکانی خەمۆکی وەرزی بریتین لە:
هەستکردن بە خەمۆکی لە ماوەیەکی دوور و درێژدا.
هەستکردن بە کەم بایەخی.
هەستکردن بە بێهیوایی.
وزەی کەم.
کێشەی خەو.
گۆڕانکاری لە کێش یان حەزی خواردن.
بیرکردنەوە لە مردن یان خۆکوژی.
ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی خەمۆکی پاییزی:
ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بچنە بەر تیشکی هەتاوەوە.
بەیانیان پەردەی ماڵەکان لابدەن و پەنجەرەکان بکەنەوە.
وەرزش بکەن تا هۆڕمونی شایی هێنەری ئەندرۆفین لە جەستەتاندا هەبێت.
لە گەڵ کەسانی نزیکی خۆتان هەڵسووکەوتی باشترتان هەبێت.
شەوان زوو بزەون و بەیانیانیش زوو لە خەو هەستن.
ئۆمێگا 3 ی زیاتر بەکار بێنن.
کەمبوونی ڤیتامین D لە جەستەدا چارەسەر بکەن.
کتێب بخوێننەوە.
لە خواردنی مادە شیرینەکاندا دەبێت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن بکەن./.









