بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەڕاس یاسر وتی کە ئەمریکا لە پشتەوەی سەرجەم ئەو پیلان و قەیرانانەیە کە لە عێراقدا ڕوو دەدات.
ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد ڕێگری لە پێشێلکاری و هەنگاوە نایاساییەکانی ئەمریکییەکان لەم وڵاتەدا بکات.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق دەبێت پابەندی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بێت.
وتیشی کە ئەگەر ئەمریکا لە عێراق نەکشێتەوە، گرووپەکانی خۆڕاگری بە ناچار پەنا بۆ دەستێوەردان، هەڕەشە و هۆشدار بە هێزەکانی ئەو وڵاتە دەبن.
فەڕاس یاسر وتی: تەنیا دەستێک کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەمریکییەکانی لە عێراقدا هەیە، گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامین./.









