بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال کۆچەر ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هاندانێکی بەهێزە بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق.
ناوبراو ڕەخنەی لە شێوازی دانوستانەکانی شاندەکەی هەرێم گرتووە و ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان سیاسین نەک ئەوەی کە لێکدانەوەی پسپۆڕانە بۆ کێشە داراییەکان بکات.
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جارێکی دیکە سەردانی بەغدای کردووە./.









