فەڵەستین چیتر وڵاتێکی ٢٧ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە نییە لە ڕۆژئاوای ئاسیا و لە دراوسێتی ئەردەن و سوریا و میسر. فەڵەستین و ئامانجە پیرۆزەکانی لە ئێستادا هەموو جیهانن.
لە ئێستادا بە خەڵک و بەرپرسانی زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە بەدواداچوون بۆ پرسی فەڵەستین دەکەن. لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی وەک پشتیوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، خۆپێشاندانی دژ بەو ڕژێمە بەڕێوە دەچێت و زانکۆکانی ئەو وڵاتانە بوونەتە گۆڕەپانی پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین.
لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە سەدان کەس لە وڵاتانی جیهان وەک پشتیوانییەک بۆ گەلی فەڵەستین بوونە موسڵمان. لە تورکیا ئەوە بینرا کە کوڕ و کچێک لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا بە ئاڵای فەڵەستینەوە چوونە هۆڵی زەماوەندەکەیان و لە گرنگترین رۆژی تەمەنیاندا لە خەمی فەڵەستییەکاندا جیا نەبوون.
لە پەرلەمانی فەرەنسا ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بە هۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای فەڵەستین سزا دران، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دیکەش جلوبەرگی هاوشێوەی ئاڵای فەڵەستینیان لەبەرکردبوو. هۆزەکانی عێراق کڕینی کاڵا و شمەکی ئەمریکییان بە هۆی پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕژێمی زایۆنیستی بایکۆت کردووە.
ئەمریکا بە پیلانگێڕی گرێبەستی سەدە هەوڵی ئەوەی دەدا پرسی فەڵەستین بە یەکجاری لە ناو ببات، بۆ ئەمەش پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە گەڵ چەندین وڵاتی عەرەبی ئاسایی کردەوە، بەڵام نەک تەنیا ئەو پیلانە سەرنەکەوت و ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ زایۆنیستەکان ئاسایی کردەوە، ڕیسوا بوون، بەڵکوو فەڵەستین بە هێز و ئیرادەیەکی نوێ و کەم وێنەوە بەرەو لوتکەی سەرکەوتنەکان هەنگاو دەنێت و ئاسۆکەشی شکست و لەناوچوونی یەکجاری ڕژێمی زایۆنیستییە کە ئەمرۆ هێماکانی بە ڕوونی دەرکەوتووە./.









