بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە کە لە لایەن دامەزراوەی UnHerd بڵاو بووەتەوە، پیشانی دەدات کە لە سەدا 54 ی گەنجانی بەریتانیا لە تەمەنی 18 بۆ 24 ساڵ، ڕەزامەندییان لە سەر ئەم دێڕە دەربڕیوە کە ” ڕژێمی زایۆنیستی نابێت بوونی هەبێت “.
هەروەها نیوەی بەشداربووان لە ڕاپرسییەکەدا ڕژێمی زایۆنیستییان بە بەرپرسی شەڕی غەززە ناو بردووە.
ئەو ڕاپرسییە پیشانیداوە کە گەنجانی بەریتانی زیاتر لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، گرنگییان بە شەڕی فەڵەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی داوە.
لە ڕاپرسییەکی پێشووتردا کە لە لایەن ڕۆژنامەی دەیلی میل لە 19 ی ئایاری 2024 بڵاو کرایەوە، هاتووە کە یەک لە سەر سێی خوێندکارانی زانکۆکانی بەریتانیا لەو بڕوایەدان کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای بزوتنەوەی حەماس، کردەوەیەکی خۆڕاگری بووە.
وەک پشتیوانییەک لە خەڵکی غەززە لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، خوێندکارانی زانکۆکانی بەریتانیا خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، وەک ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە زانکۆکانی ئەمریکای بە خۆوە سەرقاڵ کردووە./.









