بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێدەسەڵاتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە پەراوێزخستنی گەلی فەڵەستین و سڕینەوەی پرسی داگیرکاری ئەم خاکە لە مێشک و ویژدانی خەڵکی عەرەب و موسڵمان لە لایەک و وروژاندنی پرسی فەڵەستین لە ناوچەی عەرەبی و فراوانکردنی بۆ جیهانی ئیسلامی لە لایەکی دیکەوە، پریشکی هیوا سەبارەت بە شکستی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنیستی و هەژموونی ئەمریکا و بەکارهێنانی بەرخۆدانی چەکداری وەک ئامرازێک بۆ گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین، هەروەها یەکگرتوویی گروپ و بزووتنەوەکانی ناوچەکە لە دڵی گەنجانی موسڵماندا گڕیان گرت.
هەموو ئەمانە “خەونە ڕاستگۆکان”ی ئیمام خومەینی (رە) یە کە لە ماوەی ژیانیدا باوەڕی پێی هەبووە و جەختی لە سەر کردووەتەوە و ئەمڕۆش شاهیدی وەدیهاتنی تەواوەتی خەونەکانی ئەم زانای ئایینییەین، تەنانەت دوای ٣٥ ساڵ لە کۆچی دوایی.
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) هاوکات بوو لە گەڵ بەرجەستەکردنی کردەیی بیر و بۆچوونەکانی ئەو ڕێبەرە گەورەیە سەبارەت بە پرسی فەڵەستین و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی و هەژموونی ئەمریکا، وەک لە ژێر ڕۆشنایی ئەم بەرجەستەکردنە و ڕاستییەکان دەبینین کە چۆن داڕمان و شکستی تەواوەتی پلانی ئەمریکی- زایۆنیستی لە ناوچەکەدا بە هۆی تێکۆشانی بەرەی خۆڕاگری – کە بە هزر و تێڕوانینی ئیمامی کۆچکردوو خەبات دەکات – بۆ ئازادکردنی خاکی فەڵەستین و شوێنە پیرۆزەکان، بووەتە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر.
وردترین بەرجەستەکردنی بیری ئیمام خومەینی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە ئۆپەراسیۆنی “زریانی ئەقسا”دا پێکهات کە جەخت لە سەر لەناونەچوونی دۆزی فەڵەستین و گەنجانی ئەو خاکەی ئەمڕۆ دەکاتەوە؛ گەنجانێک کە لە هەموو نەوەکانی پێشوو زیاتر پابەندن بە خاکەکەیان و بەرگریکردن لە پیرۆزییەکانی و نەک هەر بەرەنگاری داگیرکەر دەبنەوە، بەڵکو توانای شکستپێهێنانییان هەیە، هەروەها ئەم توانا سەربازییەی ڕژێمی زایۆنیستی، تەنانەت سەرەڕای پشتیوانی بێوچانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەندێک وڵاتی عەرەبی، نەیتوانی لە دژی هێزەکانی خۆڕاگری لە “زریانی ئەقسا” بەردەوام بێت و ڕووخا.
کاتێک ئیمام خومەینی (رە) زیاتر لە ٦٠ ساڵ لەمەوبەر لە سەر پرسی فەڵەستین وەک یەکەم پرسی موسڵمانان، بەڵام وەک تەوەری یەکگرتوویی هەموو جیهان قسەی کرد، کەسانێک هەبوون کە ئەم قسەیەیان بە دەستنەکەوتوو وەسف کرد.
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ شایەتحاڵین ئەوەیە کە دوای تێپەڕبوونی هەشت مانگ بە سەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی خۆڕاگری لە زریانی ئەقسا، گەنجانی عەرەب و موسڵمان وایان لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە باجی قورس بدات بۆ تاوانەکانی لە غەززە و ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتووەتە بارودۆخیک کە تا ئێستا هاوشێوەی نەبینیوە.
ئیتر کەس لەم ڕژێمە ناترسێت و بێگومان بە بێ ئەوەی بڵێین ڕژێمی زایۆنیستی ئێستا لە ئەنجامی لێدانەکانی بەرەی خۆڕاگری، کە لە هەموو لایەکەوە بەسەریدا سەپێنراوە، هەوڵی گەڕاندنەوەی وێنەی تێکشکاوی خۆی دەدات.
کێ ڕۆژێک پێش ئۆپەراسیۆنی “زریانی ئەقسا” خەیاڵی دەکرد کە هێزەکانی خۆڕاگری بتوانن ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە ناوچەکە بخەنە ژێر گەمارۆی دەریاییەوە و چالاکی بەندەرەکانی تێکبدەن، وەک ئەمڕۆ ناوچەی بەندەری “ئیلات” لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگریی عێراق و یەمەن لە هەر چالاکیەکی کەشتیوانی بەتاڵ بووەتەوە.
سەبارەت بە تەلئەبیب، ڕۆژ نییە مووشەکی خۆڕاگری لێی نەدات و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێی نەدات.
تا ئەمڕۆش هەرگیز بە بیری کەسدا نەهاتبوو کە هێزەکانی خۆڕاگری “ئەنساروڵڵا”ی یەمەن بتوانن بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە هێرش بکەنە سەر کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و بەلەمی جەنگی لە دەریای سوور، دەریای عومان، زەریای هیندی و دەریای ناوەڕاست. ئەو جۆرە ڕێوشوێنانە تەنانەت لە لایەن هیچ دەسەڵاتێکی گەورەی وەک ڕووسیا و چینیشەوە نەکراوە و ئەمەش ئەو شەرەف و گەورەیە کە خودا بەڵێنی بە بەندە دڵسۆزەکانی داوە.
هەمان ڕژێمی زایۆنیستی کە بە بێ هیچ ترس و ڕێکارێکی ڕاگرتن و بە پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا هەڕەشەی لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی کرد، بە گەورەترین هێرش لە مێژووی ناوچەکە و جیهاندا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانی ئیسلامی لە “ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیانە” وەڵام درایەوە کە بە زیاتر لە 300 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە یەک کاتدا هێرش کرایە سەری.
ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی “بەڵێنی ڕاستگۆیانە” کە وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ئەنجامدرا، ئەوەندە بەهێز بوو کە نەک هەر ڕژێمی زایۆنیستی بەڵکوو تەنانەت ئەمریکا و ڕۆژئاواش نەیانوێرا وەڵامی بدەنەوە .
شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) پرسی فەڵەستینی وەک پرسێکی پیرۆزی ئیسلامی وروژاند و دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بە ڕۆژی جیهانی قودس ناوزەد کرد، بە جۆرێک پرسی فەڵەستین لە لوتکەی کارنامەی حکومەتەکان و نەتەوەکان و لایەنە ئیسلامییەکان دابنرێت و بەرەیەکی یەکگرتووی خۆڕاگری پرسی فەڵەستین بە بێ گوێدانە پرسەکانی دیکە بە پرسێکی گرنگی جیهانی ئیسلامی بزانێت.
بێگومان ئەمەش ئەوەیە کە ئەمڕۆ بەدیهاتووە و دەبینین کە بەرەکەی بەرخۆدان لە ئێرانەوە بۆ یەمەن، عێراق، سوریا، لوبنان و فەڵەستین بڵاوبووەتەوە، بەرەو یەک ئامانج هەنگاو دەنێت و بە یەک پاڵنەرەوە، بەرەی خۆڕاگری کە لە دژی جوداخوازی، تائیفەگەری، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و ملکەچبوون چالاکی دەکات، ئەو بابەتانەی کە ئەمریکا هەوڵی سەپاندنی بە سەر وڵاتان و خەڵکی ناوچەکەدا دەدات.
بیری ئیمام خومەینی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) کە لە سایەی ئامادەبوونی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی جێبەجێ کراوە، تا ئێستاش لەسەر بنەمای یەکگرتوویی دژ بە نایەکسانی، ئیسلامی ڕەسەن لە دژی ئیسلامی ئەمریکی – بەریتانی، خۆڕاگری لە دژی ملکەچبوون و یەکگرتوویی ئیسلامی لە دژی تائیفەگەری و ڕەگەزپەرستی بەهێز بووە و بەهێزتریش دەبێت، باوەڕی بەهێزی هەیە بەرامبەر بە لاوازی، متمانە بەخۆبوون لە بەرامبەر گومان، دڵنیایی بە هیوای ئازادیی فەڵەستین لە دژی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ داگیرکەران.
خەڵکی ناوچەکە بە خێر و بەرەکەتی بەرەی خۆڕاگری و ئەو قوربانییە مەزنانەی کە بۆ غەززە داویانە، ئێستا بەرهەمی ئەو بیرکردنەوە پڕ بەختەوەرانە دەچنن، ئەو قوربانیدانانەی کە گەورەترین لایەنگری زایۆنیزم، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ناچار کرد ، بۆ ئەوەی بە فەرمی دان بەوەدا بنێت کە “ئیسرائیل” هیچ نییە و هیچ دەستکەوت و سەرکەوتنێکی لە شەڕی غەززەدا نابێت و دەبێت ڕابگیرێت.
زۆر ڕوونە کە ڕاگەیاندنی شتێکی لەو جۆرە دانپێدانانی ئاشکرایە بە هێزی بەرەی خۆڕاگری، بەرەیەک کە بووەتە هێزێکی نەدۆڕاو کە هیچ دەسەڵاتێک لە جیهاندا ناتوانێت بە کەمی بزانێت یان پشتگوێی بخات./.









