بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موخبر لە لایەن سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کرا.
محەممەد موخبر کە بە فەرمانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ماوەی 14 ساڵ بەڕێوەبەری ناوەندی جێنەجێکاری فەرمانی ئیمام بووە، هەڵگری بڕوانامەی یاسای نێودەوڵەتییە.
ناوبراو لە ماوەی بەرپرسیاریەتی 14 ساڵەی خۆی لە ناوەندی جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام، لە ڕێگای دامەزراندنی دامەزراوەکانی بەرەکەت، ئێحسان، گرووپی گەشەپێدانی ئابوریی تەدبیر و بڕیارگەی نەهێشتنی دواکەوتوویی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران، ڕۆڵی لە خزمەت گەیاندن بە خەڵکی هەژار و کەم داهاتی کۆمەڵگای ئێران هەبووە و وەبەرهێنەری یەکەم ڤاکسێنی ئێرانی دژە کۆرۆنایە بە ناوی کوو ئێران بەرەکەت./.









