بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی لە یەکێک لە بنکە تەندرووستییەکانی تاران، یەکەم ژەمە ڤاکسێنی ناوخۆیی کۆرۆنای وەرگرت.
ئەو ڤاکسێنەش، ڤاکسێنی ئێران بەرەکەتە کە بەرهەمەی ناوخۆیی ئێرانە و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش هەر ئەو ڤاکسێنەیان بەکار هێناوە.
ڕەئیسی جەختیکردەوە کە پێش هاتنی وەرزی سەرما دەبێت هەڵمەتی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی کۆرۆنا زیاتر لەوەی ئێستا جێبەجێ بکرێت.
ئێران بە ڤاکسێنی بەرەکەت ناوی چووەتە ڕیزی ئەو شەش وڵاتەی جیهان کە خاوەنی وەبەرهێنانی ڤاکسێنی دژ بە کۆرۆنان./.









