بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیشام شەرەف وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن ڕایگەیاند کە سەردەمی دەستێوەردانەکانی سعوودیە لە یەمەن کۆتایی هاتووە و هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بە سەر یەمەن و بەسراوەبوونی بە سعوودیەوە کۆتایی هاتووە.
ناوبراو وتی: ئەو ئاشتییەکەی کە سەنعا هەوڵی بۆ دەدات ئاشتییەکی ڕاستەقینە، دادپەروەرانە و بەردەوامە بۆ یەمەن و گەلەکەی کە بە پێی ئەو پرۆژەی ئاشتییەش، هێزەکانی بێگانە دەبێت لە خاکی یەمەن بکشێنەوە و سەربەخۆیی و دەسەڵاتی یەمەن لە سەر خاکەکەی جێگیر بکرێت.
هیشام شەرەف وتی: فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە نزیکبوونەوە لە دەستپێکردنی ڕاسپاردەی نێردەی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، پەلە لە پیشاندانی خۆی وەک کەسێکی بەهێز بەکات. ناوبراو دەبێت بزانێت کە ئاشتی لە یەمەن تەنیا بۆ ئەم گەلەیە، هەروەها گەڕانەوە بۆ کەشێکی سەقامگیر کە گەشە و سەروەری یاسا و دادپەروەری و پێشکەوتنی بە دواوە بێت تەنیا بۆ گەلی یەمەنە و کۆتایی بە ئێش و ئازاری تاوانەکانی هاوپەیمانی سعوودیە دێنێت و ئاشتییەک نابێت کە بەرژەوەندییەکانی سعوودیە و بەردەوامبوونی داگیرکاریی ئەو ڕژێمە لە یەمەن دەستەبەر بکات.
ناوبراو وتی: سەرکردەکانی سعوودیە دەبێت بزانن تەنیا لە سەر بنەمای پاراستنی مافی دراوسێبوون، ڕێزی بەرامبەر و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی، ئەگەری دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە داهاتوودا هەیە./.









