بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی منداڵانی فەڵەستینی بۆردومان دەکات و ئەمریکاش ئەو بۆمبانەی بۆ دابین دەکات.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەیەوێت فەڵەستینییەکان لە خاکی خۆیان دەربکات.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: ئەمریکا هاوبەشی یەکەم و ڕاستەقینەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە غەززە و ناوچەکە بە گشتی./.









