بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ناتۆ لە شاری برۆکسێل، وتی: ئەنکەرە ڕوبەڕوبونەوەی تەل ئەبیبی لە سوریا ناوێت بەڵام ئەوەی تەل ئەبیب دەیکات ڕێگای ناسەقامگیری لە سوریا دەکاتەوە.
ناوبراو وتی: ئەگەر حکومەتی نوێی سوریا بیەوێت ڕێکەوتنی دیاریکراوی لە گەڵ تەل ئەبیبدا هەبێت تەنیا پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە.
هاکان فیدان سەبارەت بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران وتی: دەبێت کێشەکان بە ڕێگای دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن و ئەنکەرە نایەوێت شاهیدی هیچ هێرشێکی سەر ئێران، دراوسێی خۆی بێت./.








