جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, ئایار 11, 2026
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

هەموو شتێک لە سەر سوودەکانی ئۆمێگا 3 بۆ پێست

جام کوردی – چاودێریکردنی تەندرووستی پێست بە درێژایی ساڵ باشترین ڕێگایە بۆ پشتگیریکردنی پێستی جەستە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام هاوکات خۆراکیش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، بە تایبەت سوودەکانی خواردنی ئۆمێگا 3 بۆ پێست نابێت پشتگوێ بخرێت.

تشرینی دووه‌م 11, 2024
in زانست و تەندرووستی
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە  وردەزیندەوەرەکانی ڕیخۆڵە (ئەو بەکتریایانەی بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕێڕەوی هەرس دەژین) دەتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی ببینن لە دیاریکردنی شێوازی پێست و تەندروستی و هەڵسوکەوتی پێست. واتا پەیوەندییەکی سەرنجڕاکێش لە نێوان ڕیخۆڵە و پێست هەیە. بۆ نموونە، ئۆمیگا سێ (ترشە چەورییەکان کە لە ڕۆنی ماسی و خواردنە دەریاییەکانی دیکەدا دەدۆزرێنەوە) دەتوانن یارمەتی پاراستنی تەندرووستی ڕیخۆڵە بدەن و هەروەها ڕوخسارێکی ئارام و درەوشاوەیی بە پێست بدەن. ئەگەر بە پێی پێویست ئۆمیگا سێ لە ژەمە خۆراکییەکاندا وەرنەگیرێت، ئەوە گرنگە کە تێبگەیت کە لەوانەیە چی لەدەست بدەیت و چۆن ئەمانە کاردەکەنە سەر تەندرووستی پێستت، بەم هۆیەش هەوڵبدەیت ڕێگری لەوە بکەیت و بڕی پێویستی ئۆمێگا سێ لە ژەمە خۆراکییەکانتدا دابین بکەیت و وەریانبگریت.

پرسیارە گرنگەکان لە سەر ئۆمێگا 3:

ترشی چەوری ئۆمێگا 3 چییە و چی بۆ پێست دەکات؟

ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا سێ ئەو ماددە خۆراکییەن کە لە هەندێک خۆراکدا دەدۆزرێنەوە و دەتوانن سوودێکی گرنگ بە تەواوی جەستە و پێست بگەێنن. ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا سێ دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی ڕۆنی پێست، دابینکردنی شێدارییەکی هاوسەنگی پێست، کەمکردنەوەی برین و تێکشکانی خانەکانی پێست و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون. هەروەها ئۆمیگا سێ دەتوانێت یارمەتی نەرمکردنەوەی پێستی ڕەق و وشک بدات و کاریگەری ئارامکردنەوەی هەبێت لە سەر هەستیاری و هەوکردنی پێست.

هەر ئەوەنەش نا بەڵکوو سوودی زیاتر لە وەرگرتنی ترشە چەوری ئۆمێگا سێ هەیە. توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بەکارهێنانی ڕۆنی ماسی کە ئۆمێگا سێی تێدایە بە شێوەیەکی بەردەوام وادەکات بەرگری پێست زیاد بکات بەرامبەر تیشکە سەروو وەنەوشەییە زیانبەخشەکان و ڕێگری لە شێرپەنجەی پێست بکات.

ئەو خواردنانە چین کە ئۆمێگا 3 یان تێدایە؟

بەناوبانگترین خۆراک کە پێویستە و ناسراوە بەوەی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ ڕۆنی ماسییە. هەروەها خۆراکە دەریاییەکان بە گشتی بەوە دادەنرێن کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا سێ. بێگومان سەرچاوەی ڕووەکیش هەیە کە ئۆمێگا سێی تێدایە لەوانە تۆوی کەتان و پاقلەی سۆیا کە ئەمانەش وەکو سەرچاوەی ڕووەکی بۆ ئۆمێگا سێ ئەژماردەکرێن.

جیاوازی سەرچاوە ڕووەکییەکان بۆ ئۆمێگا سێ بەراورد بە خۆراکە دەریاییەکان ئەوەیە کە دوای خواردنی خواردنە دەریاییەکان ڕاستەوخۆ و بە ئاسانی ئۆمێگا سێ وەردەگیرێت، بەڵام لە ڕووەکدا ئەمە جیاوازترە و پێویستی بە چەند گۆڕانکارییەک هەیە کە دوای خواردنیان لە جەستەدا ڕووبدات و پاشان ئۆمێگا سێیان لێوە دەستبخرێت.

ئۆمێگا 3 چۆن کارلێک لە گەڵ پێست دەکات؟

بەدەستهێنانی ئۆمیگا سێ لە ڕێگەی تەواوکەری ڕۆنی ماسی یان خۆراکەکانی ترەوە دەتوانێت پێکهاتەی ترشی چەوری پێست باشتر بکات و هاوسەنگی بکات لە وەڵامدانەوەی هەوکردن. بە واتایەکی تر، پێست نەرمتر دەبێت و کەمتر تووشی هەوکردن دەبێت. هەروەها هێشتنەوەی ئاستی ترشی چەوری لە جەستەدا یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی کاریگەری تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر و باشترکردنی نارودۆخی ئەو پێستانەی هەستیارییان هەیە.

باشترین سوودەکانی ئۆمێگا 3 بۆ پێست چییە؟

هیچ ڕاسپاردەیەکی دیاریکراو نییە لە سەر ئەوەی ڕۆژانە  پێویستە بڕی چەند لە ئۆمیگا سێ وەربگیرێت. بەڵام پسپۆڕانی تەندرووستی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە گەورەکان ڕۆژانە ٥٠٠ میلیگرام وەربگرن، یان هاوتای دوو جار خواردنی ماسییە (ماسی تەواو نەک پارچەیەکی بچووکی ماسی) لە هەفتەیەکدا. ئەمە بۆ باشترکردنی تەندرووستی گشتی گرنگە نەک تەنیا بۆ پاراستنی پێست و نەرمکردنی زیاتر و درەوشانەوەی پێست.

ئەو ئەفسانەیە چییە کە لە دەوری ترشی چەوری ئۆمێگا 3 دا هەیە؟

سوودەکانی ئۆمیگا سێ بابەتێکی گرنگن، هەروەها زۆر بابەت هەن دەربارەی ماسییەکان کە چۆن سوودێکی زۆر باشییان هەیە لە دابینکردنی ئۆمێگا سێدا. بەڵام یەکێک لە هەڵە تێگەشتنە باوەکان کە هەیە دەربارەی ئەم بابەتە ئەویش ئەوەیە کە هەر ماسییەک بە سەرچاوەیەکی باش بۆ ئۆمێگا سێ دانراوە. کە لە ڕاستیدا بەم جۆرە نییە، بەڵکوو ماسییەکان جیاوازن و ئەمەش وایکردووە بڕی جیاوازی ئۆمێگا سێ ببەخشن، هەروەها هەنێک ماسی ڕێژەیەکی زۆر جیوەیان تێدایە کە دەکرێت خواردنی ئەم جۆرە ماسییانە ئەسڵەن زیانبەخشبێت. ماسییە جیاوازەکان بەهۆی جیاوازی بایەلۆجی و جیاوازی ئەو ژینگە و بارودۆخەی تێیدا گەورەبوون پێکهاتەی خۆراکی جیاواز دەبەخشن.

سەلامەتی ماسییەکان هۆکارێکی گرنگە لە دیاریکردنی ئەوەی ماسییەکان بتوانن ماددەی خۆراکی گرنگ ببەخشن و زیانیشیان نەبێت. زۆرجار خواردنی ماسییە بچووکەکان باشترە چونکە ماسییە بچووکەکان بە گشتی بڕێکی کەمتر لە جیوەیان تێدایە و بەمەش سوودیان زیاتر دەبێت.

کاتێک باشترین ڕێگات هەڵبژارد بۆ وەرگرتنی ئۆمیگا سێ، لەبیرت بێت کە ڕۆژانە تەنها پێویستت بە ٥٠٠ میلیگرامە. پێویست ناکات پارە بەفیڕۆ بدەیت لە سەر کەپسولی چڕکراوەی زۆر کە دەتوانێت زەرەری ماددیت لێ بدات.

هەروەها پێویستە ئەوە بزانیت سەرچاوە ڕووەکییەکانی ئۆمێگا سێ هەمان خزمەتی زەیتی ماسی ناکەن بۆ ئۆمێگا سێ. گرنگە ئەوە زانراوبێت کە ئۆمێگا سێ پێویستی بە چەند پێکهاتەیەک هەیە تا چالاک بێت. لە گەڵ ئەوەی ئۆمێگا سێی ڕووەکی ترشێکی تێدایە کە یارمەتی گەنجبوونەوەی پێست دەدات بەڵام پێکهاتەکانی تری کەمە بۆ سوود وەرگرتنی تەواو لە ماددە خۆراکییە گرنگەکەی ئۆمێگا سێ. بەڵام ڕۆنی ماسی هەردوو ترش و پێکهاتە چالاکەکانی تێدایە.

پێویستە چیت لەبیربێت کاتێک ئۆمێگا 3 وەردەگریت؟

هەموو ئۆمێگایەک هەمان سوودی نییە. بۆ نموونە، ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا شەش کە لەوانەیە بە خوشک و برا بەهێزترەکانی ئۆمیگا سێ دابنرێن، بەڵام لە کرداردا ترشە چەوریەکانی ئۆمێگا شەش لە گەڵ ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا سێ بەیەکەوە پێشبڕکێ دەکەن بۆ هەمان ئەنزیم کە ترشە چەورییەکان لە لەشدا چالاک دەکەن. کاتێک ئاستی ئۆمیگا شەش بەرزە، لە ڕاستیدا دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردن و کەمکردنەوەی کاریگەری ئۆمیگا سێ. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ڕێی خۆراکەوە بڕێکی زۆر ئۆمیگا شەش لە پاڵ ئۆمێگا سێدا وەربگیرێت./.

 

 

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

 

Tags: ئۆمێگا 3
Previous Post

لە وەرزی پایز و زستاندا گرنگی بەم خۆراکانە بدەن

Next Post

لە سەر توێکڵی مۆز ئەم زانیارییانە بزانە

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
لە سەر توێکڵی مۆز ئەم زانیارییانە بزانە

لە سەر توێکڵی مۆز ئەم زانیارییانە بزانە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 137 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

كانونی دووه‌م 19, 2025
لێکدانەوەی خەو: گەنم

لێکدانەوەی خەو: گەنم

كانونی دووه‌م 20, 2025
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020