بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عوبەیدە ڕایگەیاند کە تێکۆشەرانی قەسام 9 مانگە لە دژی دوژمن شەڕ دەکەن و سوپای داگیرکاری زایۆنیستییان تووشی شکست کردووە کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت.
ناوبراو وتی: 9 مانگ بە سەر ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسادا تێپەڕی و گەلی فەڵەستین بەردەوام ڕوبەڕوی تاوان و کۆمەڵکوژی زایۆنیستەکان دەبنەوە، بۆ جیهانی دەڵێینەوە کە زریانی ئەقسا سەرەتای خۆڕاگریی ئێمە نەبووە، بەڵکوو تەقینەوەیەک لە بەرامبەر دوژمنی داگیرکار بووە.
ئەبو عوبەیدە وتی: دوژمنی داگیرکار لە خەڵکی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرێت و بۆردومانی ماڵەکانی خەڵک دەکات و لە دژی نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان، مزگەوتەکان و کەنیسەکان تاوان دەکات.
وتەبێژی قەسام ڕایگەیاند کە خۆڕاگری و خەباتی فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا وەک وەڵامێک بۆ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە.
ڕاشیگەیاند کە بەرەکانی خۆڕاگری لە لوبنان، عێراق و یەمەن بۆ هاوکاریی قودس یەکگرتوون و سەرتاسەری جیهانی ئیسلام بوونەتە پشتیوانی خۆڕاگری./.