بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: زیاتر لە هەشت مانگە هێرش و بۆردومان و کوشتاری ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە بەردەوامە.
ناوبراو وتی: بەدەر لەوەی کە دوژمنی زایۆنیستی لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا دەیکات. بەئامانجگرتنی قودس لە ئاستی درووستکردنی شارۆچکەکان و سیاسەتی داگیرکاری بەردەوامە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: خۆڕاگریی فەڵەستین لە ئێستادا چەکی زۆر باشی هەیە و لە ئێستادا جیهان بەم چەک و هەڵمەتە سەربازییەی خۆڕاگری، شکستی زایۆنیستەکان دەبینێت.
حوسی وتی کە ئەمریکا لە سەرجەم تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە هەشت مانگی ڕابردوودا ڕۆڵ و بەشداریی هەیە.
وتیشی کە ئەمریکا ڕووبەڕووی هەر گوشارێک لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتەوە و دەبینین کە بە توندترین شێواز شۆڕشی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەو وڵاتە سەرکوت دەکات./.