بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی سانت پترسبۆرگ وتی: ئێمە چەندین دەستپێشخەریمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خستەڕوو بەڵام لە لایەن ئەمریکاوە ڤیتۆ کرا. ئەگەر ئەو بڕیارەی ئەمریکا نەدەبوو، شەڕی غەززە کۆتایی دەهات.
ناوبراو وتی: یەکێتی سۆڤییەت لە ساڵی 1988 وڵاتی فەڵەستینی بە فەرمی ناسیوە و هەڵوێستی ڕووسیا لە هەلومەرجە سیاسییەکان کاریگەری وەرنەگرتووە و لەو کاتەوە تا ئێستا تووشی گۆڕانکاری نەبووە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕەخنەی لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت و وتی کە وەڵامی ئیسرائیل بۆ هێرشەکەی حەماس وەک شەڕ نەبووە بەڵکوو کۆمەڵکوژیی دانیشتووانی غەززەیە./.









