بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیچارد هیدن بلەک سیناتۆری ساڵانی 2012 تا 2020 لە ئەنجومەنی پیران لە ویلایەتی ڤیرجینیا، وتی کە جۆبایدن بە هۆی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆمارەوە توانای شەڕی دژ بە ئێران و پەرەپێدانی قەیرانی لە ڕۆژئاوای ئاسیا نییە.
ناوبراو کە سیناتۆرێکی کۆماریخواز بووە، ڕایگەیاند کە بایدن دژی ئەوەیە ئەمریکا و ئێران بکەونە شەڕێکی ڕاستەوخۆوە و دەنگدەرانی دیمۆکراتیش لە پشتیوانییەکانی واشنتن لە شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان ماندوو بوون.
ڕیچارد بلەک وتی کە ئەمریکا لە هەلومەرجێکدا نییە بتوانێت پەرە بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدات و تاران و واشنتن خۆیان لە شەڕی ڕاستەوخۆ بە دوور دەگرن./.









