بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرەی قەتەر، وتی: کێشەی ناوچەکە لە حوسییەکانەوە دەستیپێنەکردووە، بەڵکوو لە هێرش و دەسدرێژی سەر غەززەوە بووە و ئەم شەڕەش دەبێت کۆتایی بێت تا ناوچەکە ئاڵۆزییەکی زیاتر بە خۆوە نەبینێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مالیزیا بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە لە گەڵ بەرپرسانی میسر وتووێژ دەکات.
ئەنوەر ئیبراهیم وتی: پەیامی ئێمە بۆ خەڵکی غەززە ئەوەیە کە بەرگری لەوان و مافەکانیان دەکەین.
ناوبراو وتی کە دەزگا ئەمنییەکانی مالیزیا بۆ ڕێگری لە هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی لە دژی فەڵەستینییەکان خراونەتە ئاستێکی باڵای ئامادەییەوە./.









