بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ئەمڕۆ سێ شەممە 12 ی کانوونی یەکەمی 2023 ڕایگەیاند کە کەشتییەکی نەوتهەڵگری نەرویجی بە ناوی ئستریندا لە دەریای سوور کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو کەشتییە بە مووشەکێکی گونجاو کراوەتە ئامانج و هێرشەکەش پاش ئەوە بووە کە هیچ گرنگییەکی بە پەیامی ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی یەمەن نەداوە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشەش وەک پاڵپشتییەک بۆ گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین بووە./.








