بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو 10 ڕێکارەی کە لە لایەن ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەک چارەسەرێکی بەپەلەی قەیرانی غەززە لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئیسلامی لە غەززە خرایە ڕوو، بریتین لە:
یەکەم: ڕاگرتنی کوشتاری خەڵکی غەززە و کۆتایی هێنان بە هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خەڵکی سڤیل، نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان، کەمپەکان و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری.
دووەم: کۆتایی هێنان بە گەمارۆی مرۆیی غەززە و کردنەوەی بەپەلە و بێمەرجی دەروازەی ڕەفەح بە هاوکاری میسر بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان.
سێهەم: کشانەوەی بەپەلەی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە.
چوارەم: پچڕانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە.
پێنجەم: وڵاتانی ئیسلامی دەبێت سوپای ڕژێمی تاوانبار و داگیرکاری زایۆنیستی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن.
شەشەم: پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ داواکردن و سزادانی سەرکردە تاوانبارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا، بە تایبەت ئەوانەی دەستیان لەم تاوان و کۆمەڵکوژییەی ئێستای غەززەدا هەبووە.
حەوتەم: دامەزراندنی سندۆقێکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی بەپەلەی غەززە لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی بەشدار لەم کۆبوونەوەدا.
هەشتەم: ناردنی کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بۆ خەڵکی غەززە.
نۆیەم: ناونانی ڕۆژی تاوانی زایۆنیستەکان و بۆردومانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی و تاوانی دژە مرۆڤایەتی.
دەیەم: لە ئەگەری بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بەردەوامی ڕۆڵی ئەمریکا لەم شەڕە نایەکسانەدا، وڵاتانی ئیسلامی بە پڕچەککردنی خەڵکی فەڵەستین، یارمەتیدەری ئەوان لە شەڕی دژ بە داگیرکاراندا بن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: ئەمانە ڕێکاری بەپەلە و بۆ قۆناغێکی کاتییە بەڵام ڕێکار و چارەسەری هەمیشەیی، ئەوەیە کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختیان لە سەر کردووەتەوە و ئەویش پێکهێنانی حکومەتی یەکگرتووی فەڵەستینە لە سەر بنەمای هەر فەڵەستینییەک یەک دەنگ بە موسڵمان و مەسیحی و جولەکەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لەم بژاردەیە دەکاتەوە./.









