بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆبوونەوەی نائاسایی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە شاری ڕیاز وتی کە ڕێکەوتنی ئۆسلۆ لە 32 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا دۆخی فەڵەستینی بەرەو ئاڵۆزتربوون بردووە.
ناوبراو وتی: پرسی فەڵەستین تەنیا غەززە نییە، ئەگەرچی غەززە هێمای ئێش و ئازرەکانی ئەم گەلە زوڵملێکراوەیە.
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: دۆخی غەززە ئەنجامی 75 ساڵ تاوانی زایۆنیستەکانە.
ناوبراو وتی: ئەگەر ئامرازی ڕاستەقینەی گوشارمان نییە، هەر هەنگاوێک هەڵدەگرین یان هەر لێدوانێک کە دەدەین واتایەکی نابێت، باسکردن لە چارەسەری دوو دەوڵەتی هیچ سوودێکی نییە و هەموومان ئەم ڕاستییەش دەزانین.
بەشار ئەسەد ڕەخنەی لە پەیوەندی هەندێک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی گرت و وتی: بوونی پەیوەندی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەرە بە توندووتیژی و کۆمەڵکوژی زیاتری زایۆنیستەکان لە دژی ئێمە.
وتیشی کە فەڵەستینییەکان تەنیا پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤدۆستانە نییە، بەڵکوو دەیانەوێت لە بەرامبەر ئەم هەموو کوشتار و کۆمەڵکوژییە، پاڵپشتی بکرێن./.









