بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نائاسایی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە شەڕی غەززە لە ڕیاز، ئەمڕۆ شەممە 11 ی تشرینی دووەمی 2023، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە ناوچەییەکان خرایە بەر باس و وتووێژ و هەر دوو لا لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە لە داهاتوودا بە تەواوی باس لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە بکەن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەر ئەمڕۆ لە شاری ڕیاز لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە./.









