بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان، ئەمڕۆ سێ شەممە، لە ڕێگای تەلەفوونەوە دوایین ڕەوشی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا و بڕیارەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا بە ئاماژە بە وتووێژی ئەم دواییەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان، جەختی لە سەر ئاسانکاری هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە بەشداری چالاکانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.
هەردوولا سەبارەت بە چەندین بابەتی هاوبەشی دووقۆڵی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.









