بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیهاد تاها لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیە، ئەم ڕێکەوتنەی بە فریودانێکی نوێی ناوبراو پێناسە کرد.
وتەبێژی حەماس وتی: لێدوانەکانی ئەم دواییەی نتانیاهۆ کە دیسانەوە جەختیکردووەتەوە موڵەتی ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین نادات، جارێکی دیکە ویستی داگیرکارانە و تاوانبارانە و ڕەگەزپەرستیی ئەم ڕژێمەی لە دژی گەلی فەڵەستین و مافە نیشتمانییەکانی ئەوان ئاشکراتر کردووە.
جیهاد تاها وتی کە وتووێژەکانی سازشت یان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ زایۆنیستەکان، تەنیا هەوڵێکە بۆ فریودان تا دەرفەتێکی نوێ بە ڕژێمی زایۆنیستی بدرێت زەوییەکانی فەڵەستینییەکان بۆ پرۆژەکانی درووستکردنی شارۆچکەی نوێ داگیر بکات.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکیی ڕاگەیاندووە کە بە گەشبینییەوە لە ڕێکەوتنی ئاشتی لە گەڵ سعوودیە دەڕوانێت./.









