بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی ئەو هێرشەوە ماڵپەڕی زانکۆی ” عبری ئۆرشەلیم “، زانکۆی ” تەل ئەبیب ” و زانکۆی ” بار ئیلان ” هاک کراوە.
هاوکات پێگەی عەرەب 48 ڕایگەیاندووە کە ماڵپەڕی زانکۆکانی ” حەیفا “، ” بن گوریۆن ” و ” تەل ئەبیب ” کراونەتە ئامانجی هێرشی ئەلیکترۆنی.
میدیایەکی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە لایەن گرووپێکەوە بە ناوی ” ئانانیمۆسی سودان ” کراوە و دیار نییە کە هاکەرەکان دەستیان بە سیستەمە ناوخۆییەکانی زانکۆکانی ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتووە یان نە./.









