بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەمەزان شەریف ڕایگەیاند کە ڕۆژی 23 ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک دوایین هەینی ئەم مانگە و ڕۆژی جیهانی قودس دەبێت و ئەگەر هەینییەکی دیکەش لەم مانگەدا هەبێت کێشەی نییە لە بەر ئەوەی کە دەمانەوێت ڕۆژی جیهانی قودس هاوکات لە گەڵ شەوانی پیرۆزی قەدر بەڕێوە بچێت.
ناوبراو وتی کە ئێمە لە مەزاری پیرۆزی شەهید حاجی قاسم سولێمانییەوە ئەم ڕۆژەمان ڕاگەیاندووە لە بەر ئەوەی کە پەیامێکی گرنگی بۆ ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەبێت و بە دڵنیاییەوە کە جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.
ڕەمەزان شەریف سەبارەت بە دیاریکردنی درووشمی ڕۆژی جیهانی قودسی ئەمساڵیش وتی کە درووشمی زۆر لە لایەن ڕای گشتی و چالاکوانانی میدیایی و نووسەرانەوە پێشنیار کراوە بەڵام درووشمی سەرەکی بریتییە لە فەڵەستین تەوەری یەکڕیزی جیهانی ئیسلام و قودس بەرەو ئازادی دەڕوات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمساڵ هەلومەرجێکی جیاواز بۆ پاڵپشتی لە قودس و گەلی فەڵەستین هاتووەتە پێشەوە کە هیوادارین ببێتە هۆکاری یەکڕیزی زیاتری جیهانی ئیسلام و یارمەتیدەری زیاتری پاڵپشتیش بۆ گەلی فەڵەستین بێت./.









