بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە بانگهێشتکردنی ئیسماعیل هەنیە بە هۆی ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ناوچە داگیرکراوەکان بە تایبەت سەرکوتکردنی ژنانی دیلی فەڵەستینی و هێرش و تاوانەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی ئاوارەکانی جنین بووە.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینیش سەردانی قاهیرە دەکات.
میسر هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچە داگیرکراوەکان دەکات و دەیەوێت ڕێگری لە شەڕی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و ڕژێمی زایۆنیستی بکات.
هەنیە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە دیلەکانی فەڵەستین، ڕایگەیاند کە ئەو ڕوبەڕوبونەوە لە ناوخۆی گرتووخانەکاندا نامێنێتەوە و گەلی فەڵەستین ڕۆڵەکانی خۆیان لەم ڕوبەڕوبونەوەدا بە جێ ناهێڵن.
ئیسماعیل هەنیە لە کاتی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس چەندین جار سەردانی میسری کردووە کە دوایین سەردانی لە تەمموزی ساڵی 2021 بووە./.









