بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ڕایگەیاند کە دۆخی سیاسی و سەربازیی نیمچە دوورگەی کۆریا و ناوچەکە بە گشتی بە هۆی سیاسەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە گەیشتووەتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی.
ئەو بەرپرسەی کۆریای باکور ڕایگەیاندووە کە پیۆنگ یانگ دەتوانێت وەڵامی هەر هەڕەشە و سیناریۆیەک بە چەکی ناوەکی بداتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە وەڵامی کۆریای باکور بۆ ئەمریکا لە سەر بنەمای چەکی ناوەکی لە بەرامبەر چەکی ناوەکی و ڕوبەڕوبونەوەی تەواو دەبێت.
لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سەردانەکەی لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کۆریای باشور بووە./.









