بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیشانەکانی برینی گەدە بۆ ناسینەوەی ئەم نەخۆشییە بە پێویست دادەنرێت و بەم هۆیەوە لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک لەوان دەدرێت.
نیشانەکانی برینی گەدە:
ئازاری سنگ و پشت، ئازار لە بەشی دواوە یان سنگدا درووست دەبێت. برینەکە بە ناو دیواری ڕیخۆڵەدا بڵاو دەبێتەوە و ئازارەکەی زیاتر دەکات. لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی لەتکردنی ناوپۆشی گەدە و ئازارێکی توند درووست دەکات.
هەبوونی خوێن لە کاتی ڕشانەوە یان پیسایی. برینی گەدە ڕشانەوە درووست دەکات و لە ئەنجامدا خوێنبەربوونێکی توند درووست دەبێت کە ڕەنگە مەیلە و قاوەییە.
لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و ڕەنگە پیشایی ڕەش دەبێت، ئەمەش نیشانەی تێکەڵبوونی خوێنی برینی گەدەیە بە پاشەڕۆوە.
قورسبوون سک، لە کاتی دروستبوونی برینی گەدەدا هەست بە قورسی گەدە دەکرێت، وەک وایە بڕێکی زۆر خۆراکت خواردبێت.
دڵەکزێ، بە هۆی ئەوەی برینی گەدە بەردەوام بە ترش تەڕ دەکرێن، زۆر کات ئازارێکی توند درووست دەکات و ترشی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک و بەمەش دەوترێت دڵەکزێی درێژخایەن، چەندین نیشانەی دیکە وەک قرقێنە لێدانی زۆر، ئاوسان و نەمانی حەزی خواردن.
بەد هەرسی زیاد دەکات، برینی گەدە دەتوانێت ئازاری ترسناک و بەدهەرسی درووست بکات. بۆ ژەمی داهاتوو دەبێتە هۆی قرقێنە لێدان.
هێڵنج لێدان، بە هۆی ناهاوسەنگی دەردراوەکانی هەرس. هەستێکی سووک درووست دەبێت بۆ هێڵنج دان بە تایبەتی لە بەیانیدا و بە گەدەی بەتاڵ.
چۆن برینی گەدە بە ڕێگای سرووشتی چارەسەر بکرێت؟
خواردنی یەک مۆز، لە گەڵ یەک کوپ شیری سارد نیو کاتژمێر پێش نان خواردن بخورێتەوە. خواردنی مۆز و شیر پێکەوە ڕێڕەوی هەرس نەرم دەکاتەوە.
خواردنی یەک کوپ شەربەتی کەلەرم لە گەڵ یەک کەوچک چا هەنگوینی سرووشتی بکرێتە ناوی، ڕۆژانە سێ ژەم نیو کاتژمێر پێش نان خواردن بخورێتەوە.
خواردنی گوڵە بەیبون وەک چا ئامادە بکرێت، ڕۆژانە یەک کاتژمێر پاش نان خواردن بخورێتەوە.
شەوانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی سرکنجەبین، بەشێکی پەرداخەکە شەربەتی سرکنجەبین بێت و دوو بەشی ئاو بێت.
بنێشتە تاڵی ئەسڵ لە گەڵ ڕەشکەی هاڕاو لە گەڵ هەنگوین بکرێت بە کەپسول و سێ ژەم نیو کاتژمێر پێش نان خواردن.
چەند هۆکارێکی توشبوون بە برینی گەدە:
هەندێک جار بەکتریا پەردەی گەدە تووشی داخوران و برینداربوون دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی برین.
جگەرەکێشان، لە بەر ئەوەی کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە جگەرەکێشانی زۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە و دواتریش ڕێگری لە چاکبوونەوەی برینەکە دەکات.
خواردنەوە کحولییەکان و زۆر بەکارهێنانی دەرمانە هێورکەرەوەکان وەک ئەسپرین.
هەندێک جاریش هۆی توشبوون بە برینی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری بۆماوەیی.
زیاد لە پێویست ڕژانی ترشەڵۆکی گەدە.
خواردنی خۆراکی ڕەق.
زیادەڕۆییکردن لە خواردنی شتە تونەکانی وەک بیبەر.
خواردنەوەی چا و قاوە بە سکی بەتاڵ.
خواردنی خۆراک بە گەرمی.
زۆر خواردنەوەی خواردنە گازییەکان./.









