بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێژووی تاریکە بازاڕی کرماشان بۆ سەردەمی حکومەتی زەندییەکان دەگەڕێتەوە و لە سەردەمی خۆیدا یەکێک لە درێژترین بازاڕە سەرپۆشراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و پاشان لە سەردەمی حکومەتی قاجاڕەکان پرۆژەکەی تەواو کراو و گەشەی سەند. بازاڕی کۆنی کرماشان هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە و ڕۆڵێکی گرنگی لە ئابوریی ئەم شارەدا هەیە.
بازاڕی کۆنی کرماشان نەک تەنیا لە ڕووی مێژوویی و گەشتیاری، بەڵکوو لە ڕووی ئابوریشەوە گرنگییەکی زۆری هەیە و هێشتا شوێنی چالاکی دەیان جۆرە پیشەی خەڵکە و بەشێکی زۆری کڕینی پێداویستییەکانی خەڵکی تێدا دەکرێت.
لە ئێستادا گەڕان بە ناوی ئەم بازاڕە کۆنەدا بووەتە گرنگترین بەشی سەردانی گەشتیاران بۆ شاری کرماشان.
لە گەڵ بەشە جیاجیاکانی ئەم بازاڕەدا چەندین مزگەوت بە ناوەکانی عیمادئەلدەولە، حاجی شەهبازخان و فەیزی مەهدەوی بۆ بەڕێوەچوونی نوێژی بەکۆمەڵ و ڕێوڕەسمە ئائینییەکان درووست کراون.
تاریکە بازاڕی کرماشان لە ساڵی 2000 بە ژمارە 2682 لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی وڵاتی ئێراندا بە فەرمی تۆمار کراوە.
کرماشان تا پێش سەردەمی قاجاڕەکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە ببێتە جەمسەری ئابوری و بازرگانی ڕۆژئاوای ئێران و لە ژێر کاریگەریی شاری هەمەدان بووە. لە سەردەمی قاجاڕ بە جێگیرکردنی گومرکی ڕۆژئاوا لە کرماشان، شارەکە تایبەتمەندییەکی زۆری لە ڕووی ئابوری و بازرگانییەوە وەرگرت و ڕۆڵێکی گرنگی لە بازرگانیی ئەو کاتەی ئێراندا گێڕا.
تاریکە بازاڕ نزیکەی 200 ساڵ بەر لە ئێستا و لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی محەممەد عەلی میرزای دەوڵەتشا بونیاد نراوە و لە کاتی خۆیدا یەکێک لە گەورەترین بازاڕە سەرپۆشراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە./.









