بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم قاسم جێگری سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختیکردەوە کە حزبوڵڵا لەوەدا سەرکەوتووە کە لە هەر شەڕێکدا شکست بە ڕژێمی زایۆنیستی بێنێت و لە هەر شەڕێکی داهاتووش دیسانەوە چارەنووسی ئەم ڕژێمە شکست دەبێت.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی تووشی شڵەژان بووە کە چۆن ڕوبەڕوی ئێمە ببێتەوە بەڵام توانای ئەوەیان نییە، ئێمە چەکی بڕوامان بە خودا هەیە و بەرگری لە خاکی خۆمان دەکەین.
نەعیم قاسم وتی: سوپای لوبنان بەرگری لە خاکی وڵات دەکات، ئەگەر خۆڕاگریش نەمێنێت جێگرەوەی ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەرمان، ڕۆڵەکانی ئێمە دەکوژێت و لە باشوری لوبنان خاکی ئێمە داگیر دەکات./.









