بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە قەیرانی سیاسی لە بەریتانیا بە دەست لە کار کێشانەوەی وەزیرانی کابینەکەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەردەوامە، میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە ناوبراو ئەمڕۆ دەست لە پۆستەکەی هەڵدەگرێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی بەریتانیا، جۆنسۆن دەستی لە کار کێشاوەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە فەرمی ئەوە ڕابگەێنێت.
دەوترێت کە لە 150 ئەندامی پارتی پارێزگاران لە کۆمیتەی ناسراو بە کۆمیتەی 1922، تەنیا یەک کەس پاڵپشتیی لە جۆنسۆن وەک سەرۆکی حزب و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کردووە.
کەناڵی بی بی سی ڕاپۆرتێکی لە سەر دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڵاو کردەوە.
بڕیارە جۆنسۆن تا کاتی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ درێژە بە کارەکانی بدات./.









