بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد بن شەریدە کەعبی وتی: قەتەر یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی گازی جیهانە بەڵام بە تەنیا ناتوانین پێداویستییەکانی ئەورووپا لە بواری گازدا دابین بکات.
ناوبراو وتی: هەوڵدان بۆ دابینکردنی پێداویستییە گازییەکانی ئەورووپا لە یەک سەرچاوەوە بە تەنیایی، کاریگەری لە سەر دابینکردنی سووتەمەنی ناوچەکانی دیکە دادەنێت.
وتیشی کە دەستەبەرکردنی دابینکردنی گازی ئەورووپا پێویستی بە هەوڵی چەند لایەنێک هەیە.
ئەم لێدوانانەش لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەورووپی لە سەر دۆسیەی ئۆکرانیا ڕووی لە پەرەسەندنە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە مۆسکۆ کارتی وزە لە بەرامبەر سزای وڵاتانی ڕۆژئاوا بەکار بێنێت./.









