بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەلمان غەنی شرۆڤەکاری سیاسی و بەرپرسی بەشی سیاسی لە ڕۆژنامەی دونیای پاکستان، وتی: ئەمریکییەکان بە پیلان هەوڵی لەناوبردنی کەسایەتییە قارەمانەکانی جیهانی ئیسلام دەدەن و بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم پیلانەش وڵاتانی ئیسلامییان ڕوبەڕوی کێشە کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: گومان لەوەدا نییە کە خزمەتەکانی شەهید سولێمانی بووە چقڵی چاوی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و بەم هۆیەوە ئەم فەرماندە باڵا ئێرانییە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە شەهید کرا.
غەنی وتی: ئەمریکا هیچ کات خێرخوازی موسڵمانان یان وڵاتانی ئیسلامی نەبووە و نابێت، هەر بۆیە پێویستە موسڵمانان ناکۆکییەکان بە لاوە بنێن و لە دژی دوژمنی هاوبەش یەکگرتوو بن.
ناوبراو وتی: قارەمانانی وەک شەهید سولێمانی ڕێنما و ڕێپیشاندەری گەلان بە تایبەت گەنجانن بەڵام دەبێت بزانین کە ئەمریکییەکان هەوڵی لەناوبردنی ئەم قارەمانانە دەدەن.
ئەو شرۆڤەکارە پاکستانییە وتی: ستراتیژی ئەمریکا لە ناوچەکە لە لایەن شەهید سولێمانییەوە ڕوبەڕوی شکست کرایەوە و ئەوان بۆ هەڵهاتن و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەم شکستە و بۆ لاوازکردنی جیهانی ئیسلام دەستیان دایە تیرۆری شەهید سولێمانی.
سەلمان غەنی وتی کە ئەمریکا قەد لە بەرامبەر موسڵمانان و جیهانی ئیسلام ڕاستگۆ نەبووە و موسڵمانان دەبێت بە ووشیارییەوە دوژمنی ڕاستەقینەی خۆیان بناسن./.









