بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بابان دوای بەشداریكردنی لەقۆناغی یەكەمی خولی پلە دووی یانەكانی عێراق كۆمەڵەی سلێمانی توانی بەیەكەمی كۆمەڵەكەی سەركەوێت بۆ قۆناغی دووەمی خولەكە.
لێرەدا چەند ئامارو زانیاریيەك لەسەر یانەی بابان دوای سەركەوتنی بۆ قۆناغی دووەمی خولی پلە دووی یانەكانی عێراق.
– یانەی بابان لەخولەكەدا شەش یاری ئەنجامدا توانی پێنج سەركەوتن بەدەست بێنیتو تووشی یەك شكستی بوو.
– لەخولەكەدا یانەی بابان 13 گۆڵی تۆمار كردوو 3 گۆڵی لەسەر تۆمار كراوە.
– یانەی بابان خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبردنە كە توانیویانە 13 گۆڵ تۆمار بكەن.
– یانەی بابان خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییەو تەنها سێ گۆڵیان لەسەر تۆمار كراوە
– چۆمان عەزیز یاریزانی بابان بەتۆمار كردنی 5 گۆڵ گۆڵكەری ئەم قۆناغە بوو.
– یانەی بابان توانی 15خاڵ كۆبكاتەوەو پلەی یەكەمی ڕیزبەندی كۆمەڵەكەی بەدەست بێنێت.
– لەخولەكەدا چوار یانە بەشداربوونو یانەی بابانیش بەیەكەمی كۆمەڵەكەی وەك نوێنەری یانەكانی كۆمەڵەی سلێمانی سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتووی خولەكە.










