بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەمەزان لعامرە وتی کە کورسی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی دەبێت بە بێ دەستێوەردان لە سیاسەتەکانی دیمەشق و ئەوانەی کە دەسەڵاتداری ئەم وڵاتەن، بۆی بگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: هەڵوەشانەوەی ئەندامێتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی ناتوانێت چارەسەری قەیرانی ئەم وڵاتە بکات.
وەزیری دەرەوەی جەزایر جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی هیچ کات ڕەزامەندیی لە سەر هەڵپەساردنی ئەندامێتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی دەرنەبڕیوە.
وتیشی کە لە ئێستادا ئێمە بیر لە داهاتوو دەکەینەوە.
وەزیری دەرەوەی جەزایر وتی کە ئێمە هەوڵی نزیککردنەوەی وڵاتانی عەرەبی بە پێی ڕاستییەکان دەدەین.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ سوریا وتی: هیوادارین ئەم سەردانە ببێتە هۆکاری مسۆگەربوونەوەی ئامانجەکانی کۆمکاری عەرەبی./.









