بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیلهان عومەر سیناتۆری ویلایەتی مینە سوتا لە کۆنگرێسی ئەمریکا وتی: فڕۆشتنی چەکی ئەمریکی بە ڕژێمی سعوودیە لە کاتێکدا ئەوان لە کوشتاری خەڵکی یەمەن بەردەوامن، قبووڵنەکراوە.
ناوبراو وتی: ئەگەر بڕوامان بە گرنگیی مافی مرۆڤ لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا هەیە پێشێلکارانی مافی مرۆڤ پڕچەک ناکەین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتی خۆیی بۆ پرۆژەی گرێبەستی فرۆشتنی مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمان بە بڕی 650 ملیۆن دۆلار بە حکومەتی سعوودیە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە کۆنگرێسی لەو بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە./.









