بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ینس لارک وتەبێژی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەژگرتووەکان وتی کە ئەوەی بە سەر منداڵانی یەمەنیدا هاتووە قبووڵکراو نییە.
ناوبراو وتی: هەوڵێکی بەربڵاومان بۆ هاوکاریکردنی یەمەن و دوورخستنەوەی سێبەری قاتوقوڕی لەم وڵاتە دەستپێکردووە.
لارک وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ سەرجەم لایەنەکانی یەمەن بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەم وڵاتە لە پەیوەندیدایە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەوەی کە زیاتر لە 2 ملیۆن منداڵی یەمەنی توانای چوونە قوتابخانەکانیان نییە کارەساتێکی گەورەیە.
سەرچاوەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی 2 هەزار قوتابخانە بە هۆی شەڕی سەپێندراوی سعوودیە و ئیماراتەوە زیانیان بەرکەوتووە یان بە تەواوی ڕووخاون./.









