بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە پرۆژەیەکی ستراتیژی بۆ تاوتوێکردنی ڕەوانەی 27 وڵاتی ئەندام کراوە و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەورووپا لە مەترسیدایە و دەبێت توانای وەڵامدانەوەی خێرای سەربازیی هەبێت.
ناوبراو وتی: بیرۆکەی ئەوەمان خستووەتە ڕوو کە دەبێت هێزێکی 5000 کەسیمان بۆ کاتی پێویست هەبێت بەڵام ڕێکخراوی ناتۆ بە سەرکردایەتی ئەمریکاش لە پلەی یەکەمدا وەک بەرپرسی بەرگری لە ئەورووپا دەمێنێتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی ئەورووپی لەوە نیگەرانن کە لە ڕووی سەربازی، لۆجستی و هەواڵگرییەوە لە ڕێکخراوی ناتۆ هاوسەنگی هێز لە گەڵ ئەمریکا بوونی نییە./.









