بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە سەردانێکدا بۆ تاران، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
ئەمەش یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی قەتەرە بۆ تاران پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێران بە سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و دەستنیشانکردنی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەک وەزیری دەرەوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر هەروەها دووەم وەزیری دەرەوەیە کە لە پاش دەستنیشانکردنی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەک وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تارانی کردووە.
پێشتر شا مەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی تارانی کرد و لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی وەزیری دەرەوەی نوێی ئێران لە گەڵ ناوبراو کۆبووە./.









