بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێگری وەزیری هەواڵگری حکومەتی تاڵیبان بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە ئەفغانستان بەڕێوە دەچێت و خەڵک تێیدا بەشداری دەکەن.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند کە قۆناغی داهاتوو، بەڕێوەچوونە هەڵبژاردنەکانە بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەکانی ئەفغانستان.
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبانیش پێشتر پێکهاتەی حکومەتی کاتی ئەفغانستانی ڕاگەیاند و وتی کە ئەو حکومەتە کاربەڕێکەر دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان ڕایگەیاندبوو کە حکومەتی نوێی ئەفغانستان بە پێی دیمۆکراسی نابێت./.









