بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوبرامانیام جایشانکار وەزیری دەرەوەی هیندستان کە بۆ ڕادەستکردنی پەیامی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سەردانی تارانی کرد، لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا بەدەر لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، دۆخی ئێستای ئەفغانستان، دانوستانەکانی ڤیەننا و هاوکارییەکانی کەرتی گواستنەوە بە تایبەت لە بەندەری چابەهار، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و هیندستان سەبارەت بە ئەفغانستانیش جەختیان لە سەر پێویستی وتووێژی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان کردەوە./.









