بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی WION ی هیندستان ڕایگەیاند کە سابرامانیام جایشانکار وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی تاران دەکات تا سەبارەت بە چەندین بابەتی گرنگ بە تایبەت گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو کەناڵە، گرنگترین بابەتی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی هیندستان بۆ ئێران پەیوەندی بە دۆخی ئێستای ئەفغانستانەوە هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ وتووێژی لایەنەکانی ئەفغانستان بە بەشداری تاڵیبان لە تاران دەستیپێکرد./.









