بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەکەی تاران بە بەشداری نوێنەرانی باڵای حکومەتی ئەفغانستان و هەروەها شاندی باڵای گرووپی تاڵیبانە کە بە میوانداری و نێوەندگێڕی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەچێت.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە شانازییەوە لە سەردەمی خەباتی برایان و خوشکانی ئەفغانی لە دژی داگیرکارانی بیانی لە گەڵ خەڵکی ئەفغانستان بووە.
پێشتریش سەید ڕەسوڵ موسەوی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، هەواڵی ئامادەبوونی چوار شاندی ئەفغانیی لە تاران ڕاگەیاند.
ئەو چوار شاندەش بریتین لە: شاندی لێژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی ئەفغانستان، شاندی باڵای سیاسی تاڵیبان، شاندی باڵای کۆماری ئەفغانستان و شاندی باڵای تایبەت بە کاروباری پەنابەرانی ئەفغانستان./.









