بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی خۆڕاگری کەتائیبی حیزبووڵا لە بەیاننامەیەکدا سعوودیەی بە بەرپرسی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبای عێراق ناو برد.
تۆڕی ڕاگەیاندنی المقاوم، بەشی ڕاگەیاندنی کەتائیبی حیزبووڵا، بە پشت بەستن بە بەڵگە و زانیاری تەواو ڕایگەیاندووە کە سعوودیە دەستی لە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبای عێراقدا هەیە.
کەتائیبی حیزبووڵا ڕایگەیاندووە کە سعوودیە لەم ڕێگایەوە دەیەوێت بێتە ناو قەیرانی کارەبای عێراق و بە ڕواڵەت خۆی بە یارمەتیدەری عێراقییەکان بناسێنێت و لەم ڕێگایەوە ڕابردووی تاوانبارانەی خۆی بسڕێتەوە./.









